كۆمه‌لێك له كرێكارانی شیركه‌تی میللی خه‌ده‌ماتی “ته‌دارۆك” سه‌ربه بانكی میللی ، رۆژی سه‌شه‌ممه ٥ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به باروودۆخی پیشه‌ییان ده‌ستیان دایه كوبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: دوای ١٥ ساڵ كاركردن به شێوه‌ی قه‌راردادی شیركه‌تی، هێشتا هبچ گۆرانكارییه‌ك له دۆخی كارییانه رووی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت كۆمه‌لێك له هاوكاره‌كانیان به مه‌دره‌كی كارناسی باڵاوه پله‌یان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه، ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تاوه‌كوو ئێستا هێچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی نه‌داوه‌ته داخوازیه‌كانیان.