ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٩ و ٣٠ی به‌فرانبار، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سنه و زاهێدان، ئێعدام كران، و به ئێعدامی ئه‌م دوو به‌ندكراوه، ژماره‌ی ئێعدام كراوانی به‌فرانباری ٩٩، گه‌یشته ٣٣ كه‌س.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئاماره له حاڵێكدا بڵاوبۆته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوان له زیندانه دووركهوتووه ناشناسهكان، به شێوازی شاراوه ئێعدام ده‌كرێن، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سیش ئاگادار بێت. شایانی باسه، ئه‌م ٣٣ ئێعدامه له شاره‌كانی: ئه‌هواز، قۆم، زاهێدان، ئه‌رده‌بیل، سنه، كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، مه‌شهه‌د، مشكین شار، زابۆل، ته‌ورێز، یه‌زد و قه‌زوین جێ به جێ كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ناو ئێعدام كراوه‌كاندا ، ٦ به‌ندكراوی سیاسی هه‌بوون كه به تۆمه‌تی به‌غی له ٦ی به‌فرانباردا ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها مناڵێك به ناویی ” محمه‌د حسین ڕه‌زایی” كه له كاتی گرتنیدا كه‌متر له ١٦ ساڵ ته‌مه‌نی بووه، دوای ١٣ساڵ به‌ندكران، له ڕه‌شت ئێعدام كرا.