کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ شاره‌كانی كوردستان

افزایش شمار بازداشت شدگان شهرهای مختلف کردستان1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی دو حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژێمه‌وه‌ له‌ شاره‌ جوراوجوۆه‌كانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، گه‌یشتووه‌ته‌ ٦٧ كه‌س.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، ٤ هاووڵاتیی له‌ پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ یه‌كێك له‌‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ ناوی ” پشتیوان نه‌بی زرگته‌ن” بووه‌ كه‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ شوێنێكی نادیار راگوێزراوه‌. له‌ رۆژی پینجشه‌ممه‌ ٢ی رێبه‌ندان، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌  ناوی ” مه‌حیه‌دین شامه‌” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. رۆژی سێشه‌ممه‌ تا ئێستا ١٩ كه‌س له‌ بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها رۆژی پینجشه‌ممه‌ش یه‌ك كه‌س به‌ناوی ” عه‌تا ره‌حمانزاده‌” له‌ سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. كاربه‌ده‌ستانی رژیم هه‌تا ئێستا هیچ هۆكارێكیان بۆ ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه‌ باس نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان له‌وانه‌ مه‌هاباد، مه‌ریوان، سنه‌، سه‌وڵاوا، كه‌ڵاته‌رزان، پیرانشار، بۆكان، و كرماشان، به‌رده‌وام درێژه‌یان هه‌یه‌.