به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا كرایه ئامانجی سێ ڕاكێت له ئاكامدا، یه‌كێك له‌م ڕاكێتانه، ناوچه‌ی “حهیهلجههاد”ی له نزیكیی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه پێكا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م مووشه‌كانه به‌ره‌و پێگه‌ی ویكتۆریا، كه هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه، هاویشتراون. كاربه‌ده‌ستانی عێراقی، هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی ورده‌كاری ئه‌م هێرشه زانیاری‌یان بڵاو نهكردهووتهوه. شایانی باسه، ئه‌وه یه‌كه‌مین هێرشی ڕاكێتییه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی جۆو بایدێن دا ئه‌نجام دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پێشتریش، له ٣٠ مانگی ڕه‌زبه‌ردا لانیكه‌م سێ ڕاكێتی كاتیوشا به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی عێراق، كه ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و باڵوێزخانه‌كانی تێدا بینا كراوه، هاویشتران.