ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌نگین نه‌خی سێمنان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ساختمانی دادگۆسته‌ری ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌م كارخانه‌یه لانیكه‌م ٥٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه، له ساڵی ٩٢ی هه‌تاوییه‌وه سه‌نه‌وات و باقی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه كارفه‌رمای شیركه‌ت بێ ته‌فاوه‌ته نیسبه‌ت به دۆخی كرێكاران، باقی به‌رپرسانی ئۆستانیش، هه‌تا ئێستا هێچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: بێجگه له حه‌قده‌ستی دواخراو، ساڵانێكی زۆره كه كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به‌ركه‌و‌تووی خانه‌نشینی و كاری سه‌خت و زییانبارن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یكه كارفه‌رما هه‌زینه‌ی خانه‌نشینی ئه‌وانی په‌رداخت نه‌كردووه، ناتوانن خانه‌نشین بن.