ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كووت عه‌بدووڵا، كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش ده‌ستی پێكردبوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانیش هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له مانگێك له‌مه‌و به‌ره‌وه، كرێكارانی به‌شی خرمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری كووت عه‌بدووڵا، له‌گه‌ڵ كرێكارانی یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. به وته‌ی ناڕازییان، هۆكاری به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، بێ ته‌فاوه‌تی به‌رپرسانی شاره‌داری كووت عه‌بدووڵا ده‌زانن. شایانی باسه، كرێكاران، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كووت عه‌بدووڵا له شارستانی كارون، له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان خۆ دهبۆیرن.