رۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی رێبه‌ندان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌با باتری له كاتی راگوێزرانی ئه‌م كرێكارانه، له قه‌رچه‌كه‌وه بۆ كارخانه، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو.
بی پێی راپۆرته‌كان، له‌م ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و ١٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستیی یه‌كێك له‌م كرێكارانه ناجێگیره. شایانی باسه، ڕووداوه‌كانی هاتووچوی جاده‌یی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی مه‌رگ و كه‌م ئه‌ندام بوونی كرێكاران، كه هۆكاره‌كانیشی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خراپ بوونی جاده‌كان و له كاركه‌وتویی ئامرازه‌كانی هاتووچو، كه ده‌بنه هۆكاری زیادبوونی ئاسیب و مه‌رگی كرێكاران.