رۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له داواكارانی مه‌سكه‌نی مێهری هه‌شتگرد له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌تی عومرانی شاری نوێی هه‌شتگرد، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه وخوازیاری پێراگه‌یشتن به داخوازیه‌كانیان بوون.
ئه‌م داواكارانه، هۆكاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بۆ ئاماده نه‌بوونی به وه‌ختی ئه‌م پرۆژه‌یه و ته‌حویل نه‌دانی ماڵه‌كانیان ده‌گه‌ریننه‌وه. به وته‌ی نارازیان : ئه‌م پرۆژه‌یه له ته‌واو بوون دایه و به‌رێوبه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ڵێنیان دابوو كه هه‌تا ئاخری ساڵی ١٤٠٠ پرۆژه‌كه ته‌حویل بدریت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بلاته‌كلیف كردنی داواكاران، به‌رئاورد كراوه كه هه‌تا ١٠ ساڵی داهاتووش ئاماده نابێت.