ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شاره‌داریی ئۆستانی كۆهگیلۆیه و بوێرئه‌حمه‌د، له ئاست پێ ڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتێرازی، خوازیاری پێ ڕاگه‌یشتن به بارودۆخی كاریان بوون. ده‌شڵێن: له ساڵانی ڕابردوودا قه‌رارداده‌كانیان به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بوو، به‌ڵام ئێستا بڕیارنامه‌یه‌كیان پێ ڕاگه‌یاندوون كه قه‌رارداده‌كانیان بۆ كاتی گۆردراوه. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه به گۆڕینی ئه‌م قه‌رارداده، له مه‌زایای حقووقی زۆر، بێبه‌ش ده‌كرێن، به جۆرێك كه زیاتر له ١میلیون و نیو له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه.