كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمی ئیلام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری په‌رداخت كردنی ٤مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه به هۆی په‌یگیری خواسته‌كانیان، هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك، له به‌رامبه‌ر شیركه‌ت و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆده‌بنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن. ناڕازییان ده‌ڵێن، به هۆی ئه‌وه‌یكه له‌م شیركه‌ته به ڕۆژموزدی كار ده‌كه‌ن، هه‌میشه نیگه‌رانی له ده‌ست دانی كاره‌كه‌یانن.