كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له گوندی شه‌ه‌رویی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زراندنیان له پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی ٢ی بێهبه‌هان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی ناڕازیی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شیركه‌تی ئه‌ندازیاری بیدبۆله‌ندی ٢، چه‌ند كه‌س له لاوانی ناڕازیی دراونه‌ته به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێ كردن. شایانی باسه، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی بێهبه‌هان له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی لاوانی ناڕازیی به‌ڵێنی دابوو كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنیان له‌م شیركه‌ته به‌مه‌رجی ئه‌وه‌یكه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن گفتوگۆ بكات، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ناوبراو به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.