ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هادی نه‌سری كرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ناو ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی كه ٥ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیشان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌موو مانگێك له‌م پێوه‌نده‌دا بڕه پاره‌یه‌ك له حه‌قده‌سته‌كانیان به‌م مه‌به‌سته كه‌م ده‌كرێته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی كه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌راندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان سه‌رنج نه‌ده‌ن، له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.