ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئهمشارانهوه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئەمیر ڕەزایی” تەمەن ٢٥ ساڵ، له لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. شایانی باسه، ناوبراو پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کراوه. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، چالاکێکی ژینگەپارێزی ئه‌مشاره‌ی بە ناوی “کارۆ عەلیداد”ی بانگهێشت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی له