كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به بارودۆخی كاریان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كه‌س ده‌بن كه به‌دوای ١٠ تا ١٥ ساڵ ئه‌نجام دانی چالاكی له شوێنه بێبه‌شه‌كانی وڵات، به‌دوای قه‌بووڵ نه‌كرانیان له ئازمونی دامه‌زراندن له ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و له‌هه‌مان حاڵ‌دا، سازمانی ئاموزش و په‌روه‌رش ئیدامه كاری ئه‌وانی به قه‌بووڵ بوون له‌م ئازموونه گرێ داوه‌ته‌وه.