ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ دەستبەسەر كرابوو، هه‌روا بە بێ ئەوەیكه چارەنووسی ڕوون بکرێتەوە لە زیندانی ناوه‌ندی نەغەدە ڕاگیراوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سەیدئەحمەد سەبری”، خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار دوای نزیکەی ٧ مانگ بەندکران، هه‌روا لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە و ته‌نانه‌ت بە شێوەی کاتیش مافی ئازادی پێ نەدراوە. شایانی باسه، ناوبراو دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی گوازراوەتەوە بۆ زیندانی نەغەدە و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیم ڕێگری كردووه لە ئازادكرانی کاتی ناوبراو لە ڕێگای دانانی وه‌سیقه و ئەو مافەی لێ زەوت كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “سەیدئەحمەد سەبری” ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر و ماڵەکەی لە لایەن ئەو هێزانەوە پشکێنرابوو.