كۆمه‌ڵێك له میراوه‌كانی شه‌رقی ئیسفه‌هان كه به‌رپرسایه‌تیی دابه‌ش كردنی ئاو له نێوان جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان له ئه‌ستۆیه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ئاو هه‌ڵێنجانی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئاو له ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود، بۆ چواره‌مین جار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له ناڕازییان به نوێنه‌رایه‌تی له جووتیارانی شه‌رقی ئیسفه‌هان ڕوو له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌نیازن ئاوی زایه‌نده‌ڕوود بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆتان به‌كار بهێنن، هیچكات ڕێگه‌تان پێ ناده‌ین و ناهێڵین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لووله دابنێن و ئاوی ئه‌م ڕووباره ڕایگوازن.