به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣ی كامیاران، زیاتر له ٣٠ کرێکاری ئهم كارخانهیه لە سەر کارەکەیان دەرکران و بێکار بوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، خاوەنکاری کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، سهرجهم کرێکارەکانی خۆی کە زیاتر لە ٣٠ کرێکار دهبن، لە سەر کار دەکردووه و بەم جۆره ئهم كرێكارانه پهیوهست بوون به ڕێژهی بێكارانی شاری كامیارانهوه. هاوكات کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو بارەیەوە، نووسیویەتی: پیشینەی کاریی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ئاسفاڵتی کامیاران، لە نێوان ٥ تا ٢٥ ساڵ بووە. کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ژمارە ١٦٣، لە ١٥ کیلۆمیتریی جاددەی سنە_کامیاران هەڵکەوتووە و لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبارهوه داخراوه.