كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی لۆرستان، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی كه خوازیاری گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له حهجمییهوه بۆ قهراردادین، ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه په‌یگیری ئه‌م ته‌وه‌ره و په‌رداختی مافه یاساییهكانیانن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌تا كاتێك كه خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت.