كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی قه‌زوێن، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها ٨ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، نه‌درانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: به‌هۆی كێشه‌ی ماڵی و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ خوانه‌كانیان چكۆله‌تر ده‌بێته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداریان كردووه، ده‌ڵێن: هێشتا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، نزیكه‌ی ٨ مانگ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.