ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره، ڕایگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامیی ڕه‌وتی پیتاندنی ٢٠ له‌سه‌دی ئۆرانیۆمی له سایه‌تی “فۆردۆ” ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك ڕایگه‌یاندووه: كۆماری ئیسلامیی شه‌ش سانترفیوژی نوێی به‌مه‌به‌ستی پیتاندنی ٢٠ له‌سه‌دی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی به ڕێژه‌ی ٤ و یه‌ك دههۆمی له‌سه‌د له سایتی فۆردۆ نه‌سب كردووه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری ئیسلامیی له لایه‌ن لێكۆڵهرانههوه، وه‌ك پێشێل كردنی په‌یماننامه‌ی “به‌رجام” ناوی لێ براوه و به‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له مه‌جلیسی ڕژیم، وه‌ك “هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ئێران” كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه كه ده‌وڵه‌ت ڕاده‌سپێرێت به ئاڕاسته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆكان، پیتاندنی ٢٠ له‌سه‌دی ئۆران‌یۆم بخاته‌وه ده‌ستووری كاری. ئه‌م په‌سه‌ند كراوه هه‌روه‌ها ڕێكخراوی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕاده‌سپێرێت تا له سانترفیوژی پێشكه‌وتووی نه‌سڵی ٦ بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم كه‌ڵك وه‌رگرێت، هه‌نگاوێك كه به پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌سته‌یی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ساڵی ٢٠١٥ دێته ئه‌ژمار.