ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاره‌كانی ئێران له‌وانه، ئه‌راك، شیراز، خۆڕه‌م ئاباد، ته‌ورێز، كرماشان، ئه‌هواز، قه‌زوێن، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، بۆجنوورد، یه‌زد، شووش، سنه، زه‌نجان، هه‌مه‌دان و ڕه‌شت، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاره‌كانی خۆیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی یاسای یه‌كسان كردنی حقووقه‌كان، چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلیان، نه‌درانی پاداشی كۆتایی ساڵ و هه‌ژمار نه‌كردنی پێشینه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان ناڕازیین. شایانی باسه، گرینگ‌ترین خواستی خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی، به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی و زیادكردنی موسته‌مه‌ڕییه‌كان به پێی هه‌زینه‌كانی ژیانن. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست، ئیجرای ناته‌واوی یاسای یه‌كسان كردنی حقووقه‌كان، دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی خۆڕایی و خزمه‌تگوزاری خۆش بژێوی گونجاو و هه‌روه‌ها به‌شداری نه‌كردنی له چاره‌نووس و پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشین كراوان ناڕازین و خوازیاری بردنه‌سه‌رێ موسته‌مه‌ڕییه‌كانیانن.