ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی هه‌مكار له كرمان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت كردنی ناته‌واوی حه‌قی بیمه و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به درانی مۆتاڵباته دواخراوه‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ساڵی ٨٩وه هه‌تا ئێستا حه‌قی بیمه‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه به شێوه‌ی ته‌واو په‌رداخت نه‌كراوه و ئێستا ئه‌م ته‌وه‌ره كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی هه‌مكار له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌روا به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.