كۆمه‌ڵێك له ئاگركوژینه‌وه‌كانی شاری ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی په‌رداخت كردنی حقووق و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هۆكاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، نادیاربوونی بارودۆخی كاری و جیاوازی له په‌رداختی حقووقه‌كانیانه كه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. ده‌شڵێن: تا كاتێك كه كێشه‌وگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن و شاره‌داریی ده‌بێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان بێت.