ژماره‌یه‌ك له بازاڕیان و كاسبكارانی ساری، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م كه‌سانه كه زیاتر له ١٠٠ ڕۆژه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ پشتیوانییه‌كیان لێ نه‌كراوه، تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان به‌هۆی كۆرۆنا ته‌عتیل كراوه و ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ قیمه‌ته‌كان ده‌چێته‌سه‌ره‌وه، ناتوانن به بێ كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان ژیانیان دابین بكه‌ن. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست بڕیاری ستادی ئۆستانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا سه‌باره‌ت به ته‌عتیل كردنی پیشه‌كانی سه‌تحی دوو، سێ و چواری كۆمه‌ڵگا، خوازیاری كرانه‌وه‌ی بازاڕ و دووكانه‌كانن.