ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕینی ٢ هه‌زار داری پاركی “میللی كه‌رخه” بۆ درووست كردنی سێلاوبهند له به‌رزاییه‌كانی كه‌رخه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ئه‌م سێڵاوبهنده بڕیاره ٣ هه‌زار داری دیكه ببڕدرێته‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: له كوێی ئه‌م دونیایه، دارستانه‌كان كه وه‌ك به‌نداوێكی سرووشتی عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن له‌ناو ده‌بردرێن و به جێگه‌ی ئه‌م دارستانانه دیواری ده‌ستكرد درووست ده‌كرێ. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان ده‌بێته هۆی لاوازبوونی خاك و بهتهوهژمبوونی لافاوه‌كان.