ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیای شوێنی كار له شارستانی ئه‌راك له ئۆستانی خوزستان، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێكی لاو له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی شووشه‌ی بینایه‌كی مه‌سكوونی له شارستانی ئه‌راك، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی چواری ئه‌م بینایه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شیركه‌تی نیشتمانی هه‌ڵێنجانی نه‌وت له به‌شی ٤٦ ئه‌م شیركه‌ته به ناوی “نیزام تاهری” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.