كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی هۆڵدینگ ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، له‌ئاست جێبه‌جێ كردنیان له نێوان شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای جێبه‌جێ كردنیان له نێوان شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان ئاستسی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێن: ئه‌م ته‌وه‌ره واته جێبه‌جێ كردنی كرێكاران له نێوان شیركه‌ته‌كانی ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی هۆڵدینگ، ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له نێوان پێوه‌ندی كرێكاران و په‌یمانكاران. كرێكارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه جێبه‌جێ كرانیان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌وگرفتێكی زۆری وه‌ك: كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، بێبه‌ش بوونیان له بیمه‌ی بێكاری و مه‌زایای دیكه.