حه‌فته‌ی ڕابردوو، بانكی ناوه‌ندیی ئێران، له ڕاپۆرتێكی سه‌یردا ڕایگه‌یاند كه ئێران له نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ١٣٩٩دا، گه‌شه‌ی ئابووریی مۆسبهتی ١ و ٣ دههۆمی له‌سه‌دی به‌خۆوه بینیوه! له لایه‌كی دیكه‌وه، دوو حه‌فته پێشتر، ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێرانی له‌م ماوه‌یه‌دا، مه‌نفی ١ و ٩ دههۆمی له‌سه‌د ڕاگه‌یاندبوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه به پێی بهرئاوردهكانی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره، له‌و ماوه‌یه‌دا، گه‌شه‌ی ئابووری ئێران ٤ و نیو له‌سه‌دی مه‌نفی بووه و هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش پێش بینیی كردووه كه گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له ساڵی داهاتوودا ٥ و نیو له‌سه‌دی مه‌نفی ده‌بێت.
ئاشكرایه كه هه‌م بانكی ناوه‌ندیی ئێران و هه‌م ناوه‌ندی ئاماری ئێران، درۆ ده‌كه‌ن. پێشبینییه‌كانی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره‌ش، كه زیاتر به پێی سه‌رچاوه‌ی ئاماری ده‌وڵه‌ته‌كانه، خۆشبینانه‌یه. له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێك له “خێرخوازان“ی ڕژیم نووسیی: “ئاشكرایه كه خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌مجۆره ئامارانه ناكه‌ن، كه‌وابوو زه‌ره‌ر و زیانی دانی ئاماری غه‌ڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه متمانه‌ی ئه‌و سهرمایهگوزارانهش كه له‌وانه‌یه ئیشتیایان له سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران بێت، كه‌متر ده‌بێته‌وه”.
به‌ڵام خه‌ڵك ڕاستییه‌كان، نه‌ك له‌ڕووی ئاماره‌كانه‌وه به‌ڵكوو له ڕووی باروودۆخێكی كاره‌ساتبار كه به‌سه‌ر ژیانی خۆیان و ده‌ورووبه‌ریاندا سه‌پاوه، ده‌بینن. په‌ره‌سه‌ندنی بێوێنه‌ی هه‌ژاری كه ڕوخساری خۆی له بێ ماڵوحاڵی، له‌شفڕۆشی، كۆرپهڵهفرۆشی، كولییهفرۆشی، زبڵگه‌ڕی، خۆكوژی و زۆرێك له ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، نیشان ده‌دات. په‌ره‌سه‌ندنی بێوێنه‌ی بێكاری، به بێ به‌هره‌مه‌ند بوون له هیچ جۆره بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پتر له ٦٠ له‌سه‌دی خوێندكارانێك كه قۆناغی زانكۆیان تێپه‌ڕاندووه، ده‌گرێته‌وه، هه‌ر هه‌موویان، دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م باروودۆخه كارهساتبارهن. ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ئیسلامی پێش بینیی كردووه كه له‌مساڵدا، ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشه‌یی له‌ده‌ست ده‌چێت.
به وته‌ی مه‌سعود خانساری، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی تاران، هیچ حه‌فته‌یه‌ك نییه كه نزیك به ٥٠ شیركه‌تی گه‌وره‌ی ئێران دانه‌خرێت، به‌جۆرێك كه ته‌نیا له بواری نه‌وت و پێترۆشیمیدا، كه بێگومان بوارێكی پڕڕهونهقتره، له ساڵی ڕابردوودوودا، له هه‌زار و ٥٠٠ شیركه‌تی په‌یمانكاری نه‌وتی، ٨٠٠یان داخراون.
كه‌سریی بوودجه‌ی ساڵی ١٤٠٠، ته‌نانه‌ت به پێی ئامار و داتای خۆشبینانه و ناڕاست له داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت، ١١٧ له‌سه‌د، واته ٥ و نیو به‌رابه‌ری بوودجه‌ی ساڵی ڕابردوویه. پێشبینییه‌كان له بواری ڕێژه‌ی فرۆشی نه‌وت و نرخی نه‌وت، كه سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ته، به‌ته‌واوی خهیاڵبافانهن. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كه‌سریی بوودجه‌یه له كوێوه دابین ده‌كه‌ن؟ ئایا له هه‌زینه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش و هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌خاڵه‌تی ناوچه‌یی و جبه‌خانه‌ی نیزامی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟ ئاشكرایه كه هه‌روه‌ك ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشتر، له هه‌زینه‌ی ته‌ندرووستی و ده‌رمان و په‌روه‌رده و بارهێنان و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و به گران كردنی كاڵا پێویسته‌كانی خه‌ڵك، ئه‌م كهسری بوودجه‌یه دابینی ده‌كه‌ن و به چاپ كردنی زیاتری پاره‌ی بێ پشتیوانه، ده‌ست ده‌ده‌نه دزییه‌كی گشتی له گیرفانی خه‌ڵك.
ئایا به‌ڕاستی كۆماری ئیسلامی ڕێگایه‌كی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه تێیدا گرفتاره، هه‌یه؟ با وڵامی ئه‌م پرسیاره له زمانی یه‌كێك له كارناسانی ئابووریی ڕژیمه‌وه ببیستین: مه‌سعود نیلی، ڕاوێژكاری پێشووی حه‌سه‌نی ڕووحانی، ته‌نیا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئابووریی ئێران وتوویه‌تی: “بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باروودۆخی به‌ر له گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، ئێران پێویستی به یه‌ك ده‌یه گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رده‌وام و بێپسانهوه هه‌یه“.
به‌ڵام بێگومان، به‌ر له گه‌مارۆكانیش، سفره‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌تاڵ بوو و ئاوی ئاسووده‌یی له گه‌روویان نه‌ده‌ڕۆیشته خوارێ. به پێی پێشبینیی مه‌سعود نیلی، ئه‌گه‌رچی مه‌حاڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئابووریی ئێران یه‌ك ده‌یه گه‌شه‌ی ئابووری و بێپسانهوه، به‌خۆوه ببینێ، ئه‌وكات، تازه، خه‌ڵكی ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باروودۆخی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
هه‌مووی ئه‌و ڕاستییانه پێمان ده‌ڵێن كه كۆماری ئیسلامی، له قه‌یرانێكی قووڵی ئابووریدا، ده‌ست و پێ لێده‌دات. كێشه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له قه‌یرانی ئابووریی ئێستا، سیاسییه. ئابووریی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا به دابین كردنی پێداویستییه سیاسی و ئابووری و یاسایییه‌كان، له‌پێناو تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ بازاڕی سه‌رمایه‌ی جیهانی، له بنبه‌ستی ئێستا ڕزگاری ده‌بێت و داهاتووهكهشی، به هه‌وراز و نشێوه‌كانی سه‌رمایه‌ی جیهانییه‌وه گرێ ده‌درێت. به‌ڵام ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌م ڕژیمه نیشانی داوه كه توانای دابین كردنی ئه‌م پێداویستییانه‌ی نییه. بێجگه‌له لابردنی به‌ربه‌سته سیاسیه‌كانی سه‌ر ڕێگای تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانی، پێداویستییه‌كی دیكه، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌ته‌واو مانای به‌رنامه‌ی ئابووریی نێئۆلیبڕاڵییه له ئێران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ها نوسخه‌یه‌ك توانیبایه‌ی وڵاتانی وه‌ك ئێران له قه‌یرانی ئابووریی ناوخۆیی و له دواهاته‌كانی قه‌یرانی جیهانیی سه‌رمایه‌داری ڕزگار بكات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییانه‌ی كه وڵاتانی دواكه‌وتووی سه‌رمایه‌دارییان، له گوشه و كه‌ناری جیهان، ته‌نیوه‌ته‌وه، به‌ره‌وڕوو نه‌ده‌بووین.
ڕژیمی سه‌رمایه‌داری له ئێران، هه‌ر وه‌ك هه‌موو شوێنێكی جیهان، له ئه‌گه‌ری ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ جیهانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریش، بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له قه‌یران، ڕێگایه‌كی بێجگه‌له توند كردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكار، هه‌رزان كردنی هێزی كاری كرێكاران، هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی گشتی و داسه‌پاندنی هه‌ژاری و فهلاكهتی زیاتر به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگادا نییه. به‌ڵام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌تا ئێستاشی، جامی سه‌بری كرێكاران و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌مباره‌وه لێوڕێژ بووه، چ بگا به‌وه‌یكه ڕاوه‌ستن تا زیاتر شیره‌ی گیانی خه‌ڵك له‌پێناو ڕه‌ونه‌ق به‌خشین به ئابوورییه‌كه‌یان هه‌ڵمژن. كۆماری ئیسلامی له‌و بواره‌دا پۆتانسیه‌له‌كانی سووتاون. مه‌یدانی مانۆڕی نییه و خۆشی ده‌زانێ كه به توند كردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش، له‌گه‌ڵ چ ئاگرێكی بهخرۆش، كایه ده‌كات. هه‌ربۆیه بێگومان، ده‌توانین بڵێین كه ئابووریی كۆماری ئسیلامی، كه‌وتووه‌ته پێگهیهكهوه كه نه ڕێگای به‌ره‌وپێش چوونی هه‌یه و نه ده‌شتوانێ به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه.