کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بوودجه‌ی پێشنیاریی ساڵی ١٤٠٠ به‌ پێی فه‌ڕزییاتی بێ بنه‌ما

download 4

ڕۆژی چوارشهممه١٢ی مانگی سهرماوهز، ڕووحانی گهڵاڵهی بوودجهی ساڵی داهاتووی، لهباروودۆخی كێشهو ناكۆكیی نێوان باڵهكانی ڕژیمدا، تهحویلی مهجلیس دا. ئهو گهڵاڵهیه، نهك لهلایهن سهرۆك كۆمار و یان جێگرهكهی، واتهئهوجۆرهی كهباوه، بهڵكوو لهلایهن جێگری پارلهمانی سهرۆك كۆمارهوهتهحویلی مهجلیس درا. لهلایهن مهجلیسیشهوه، نهك سهرۆك و جێگری یهكهم، بهڵكوو بهرپرسێكی پلهخوارتر، تهحویلی وهرگرت. بهڵام ئهم شێوازهلهتهحویل دانی بوودجهیهتهنیا  بۆ ناكۆكیی نێوان دهوڵهت و مهجلیس ناگهڕێتهوه‌. بهڵكوو ههمووان دهزانن، بوودجهیهك كهبهپێی ئیفلاسی ئابووریی ڕژیم و قهرز و فهڕزی خهیاڵی و فریوكارانهداڕێژرابێ، نابێ بهجیدی وهربگیرێت.  لهگهڵاڵهی بوودجهی ساڵی داهاتوودا بهئاشكرا ههوڵ دراوهكهقورسایی باری دابین كردنی بوودجهبهسهر سفرهی بهتاڵی كرێكاران و خهڵكی ستهملێكراوی ئێراندا بسهپێنن. چونكهباقیی ئهو سهرچاوانهی كهقهرارهبوودجهیان پێ دابین بكرێ، نادیار، دوورهدهست و بهدوورن لهههموو جۆر هاوسهنگییهكی نێوان داهات و خهرجی واقعی.

لهگهڵاڵهی پێشنیاریی بوودجهی ساڵی داهاتوودا، ڕیزهكانی بوودجه، لهوانهداهات و ههزینهكان، ٤٧ لهسهد بهرزبوونهوهنیشان دهدهن. بهڵام سهرچاوهی دابین كردنی بوودجهی ئهم بهرزبوونهوهیه، مهعلووم نییه‌. بۆ نموونهبوودجهی گشت وڵات لهیهك ملیۆن و ٩٨٩ ههزار ملیارد تمهنی ساڵی ڕابردووهوهگهیشتووهته٢ ملیۆن و ٤٣٥ ههزار ملیارد تمهن و بوودجهی گشتیی خودی دهوڵهتیش كهبهشێكی لهبوودجهی گشتیی وڵاتهوهیه، له٤٨٤ ههزار ملیارد تمهنهوهگهیشتووهته٩٣٠ ههزار ملیارد تمهن. لهپهیوهند لهگهڵ ڕێژهی داهاتی سهرچاوهگرتوو لهفرۆشی نهوت، وهك سهرهكیترین سهرچاوهی داهاتی ڕژیم، لهگهڵاڵهی بوودجهی ساڵی داهاتوودا، داهاتێكی ٣٠٠ ههزار ملیارد تمهنی پێش بینی كراوهكهبهنیسبهت ٥٧ ههزار ملیارد تمهن بوودجهكهی ساڵی ڕابردوو، پتر له٥ بهرابهر زیادی كردووه‌. ئاشكرایه، لهباروودۆخێكدا كهبههۆی قهیرانیی ئابووری و بهتایبهت لهژێر كاریگهریی گهمارۆ ئابوورییهكان و پهتای كۆرۆنا، ڕژیم كهوتووهتهسهر لێواری داڕمان و لهباروودۆخێكدا كهخهزێنهی ڕژیم كۆتایی هاتووهو ئاسۆیهكی بۆ كرانهوهی ئابووری و وهدهستهێنانی داهات لهبهرچاو نییه، چۆن دهكرێ باس لهچوونهسهرهوهی ٥٠ لهسهدیی بوودجهی دهوڵهت بكرێ؟ لهوهها باروودۆخێكدا ئهگهر پارهیهكی كهمیش لهڕێگهی فرۆشی مڵك و ماڵ و قاچاخی نهوت و باقیی ههناردهكانهوهبهدهست بێت، بهشی ههرهزۆری دهڕواتهگیرفانی مافیای دهسهڵاتی سپای پاسداران و ناوهندهڕهنگاوڕهنگهكانی ڕووحانییهت و دهكرێتهههزینهی سیاسهتی زێدهخوازانهی كۆماری ئیسلامی و پهرهپێدانی ناوهندهجۆراوجۆرهكانی سهركوت بۆ پاراستنی دهسهڵات و لهئاكامدا سههمی بوودجهی گشتیی دهوڵهت یهكجار كهم دهبێت. وهها باروودۆخێك، بێ ئێعتبار بوونی زیاتری دهوڵهتی لێكهوتووهتهوه‌. تا جێگایهك كهلهئێستادا ڕژیم تهنانهت ناتوانێ بۆ دابین كردنی كهسری بوودجهكهی لهدهرهوهش قهرز وهربگرێ، لهبهر ئهوهیكههیچ دهوڵهتێك حازر نییهئێعتباری ماڵی، بهبێ زهمانهت و پشتیوانه، بخاتهئیختیار وهها ڕژیمێكهوه‌. سندووقی نێونهتهوهیی پووڵ لهڕاپۆرتی ئهم دوایانهی خۆیدا سهبارهت بهپاشكهوتی دراوی ئێران ڕایگهیاند كهپاشكهوتی دراویی ئێران لهساڵی ٢٠١٨دا پتر له١٢٠ ملیارد دۆلار،  لهساڵی ٢٠١٩دا ١٣ ملیارد دۆلار و لهساڵی ٢٠٢٠یشدا گهیشتووهتهكهمتر له٩ ملیارد دۆلار. ئهم ناوهندهنێونهتهوهییهههروهها ئاماژهی بهچوونهسهرهوهی دوو بهرابهریی قهرزهكانیئێران و گهیشتنی به٢٦٠ ملیارد دۆلار، كردووه‌.

ئهوهیكهدهوڵهتی ڕووحانی لهوانهیهوهك سهرچاوهی دابین كردنی بوودجهی ساڵی داهاتوو لهبهرچاوی گرتبێ، خهیاڵاتێكهبهپێی فاكتهرهكانی وهك ههڵوهشانهوهی دهستبهجێی گهمارۆكان، ئازاد كردنی پارهبلۆكهكراوهكانی كۆماری ئیسلامی لهدهرهوهی وڵات و ئاسایی بوونهوهی فرۆشی نهوت. لهپهیوهند لهگهڵ فرۆشی نهوت لهئهگهری ههڵوهشانهوهی گهمارۆكان، وتهبێژی ستادی بوودجهڕایگهیاند كه‌ “بوودجهی ساڵی داهاتوو بهپێی فرۆشی دوو ملیۆن و ٣٠٠ ههزار بهرمیل نهوت لهڕۆژدا و بهقیمهتی ٤٠ دۆلار بۆ ههر بهرمیلێك، حیساب كراوه‌”. بهپێی ئهم فهڕزییاته، بهرزترین ئاستی داهاتهنهوتییهكان لهگهڵاڵهی بوودجهی ساڵی ١٤٠٠دا نزیكهی ٣٠٠ ههزار ملیارد تمهن دیاری كراوهكهكهم و زۆر، ٥ هێندهی ڕهقهمی پهسهندكراوهلهیاسای بوودجهی ساڵی ٩٩دا. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهلهم ساڵدا بههۆی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا، جیهان لهگهڵ كهم بوونهوهی كڕینی نهوت بهڕێژهی ٩ ملیۆن بهرمیل لهڕۆژدا بهرهوڕوو بۆوهو ههموو ڕۆژێ چهندین ملیۆن بهرمیل نهوت زیاتر لهڕێژهی پێویست بهرههم هاتووهو ئهنبار كراوه‌. كهوابوو ڕژیمی ئیسلامی نهتهنیا ناتوانێ بوودجهی گشت وڵات لهسهر ئهم بنهمایهبهرێتهسهرێ، بهڵكوو لهدابین كردنی بهپێی بوودجهی ساڵی ڕابردووش داماو و بێتوانایه‌.

مهگهر ئهوهیكهبیههوێ لهڕێگهی قهرز كردن لهبانكی مهركهزیی ڕژیمو ههڵبهت بهچاپ كردنی پارهی ساختهو بێ پشتیوانه، دهست بداتهفریوكاری و داسهپاندنی ههژاری و فهلاكهتی زیاتر بهسهر كرێكاران و خهڵكی ههژاری كۆمهڵگا، كهلهم حاڵهتهشدا چوونهسهرهوهی دهستبهجێ ڕێژهی نهخدینهلهناو بازاڕ و بهرزبوونهوهی سهرسووڕهێنهڕی ڕێژهی تهوهڕۆم و گرانی و هاتنهخوارهوهی زیاتری توانای كڕینی خهڵكی لێدهكهوێتهوه‌. ههلبهت دهوڵهتی ڕووحانی، خهونێكی دیكهشی بۆ فرۆشتنی ڕۆژانهی ٨٠٠ تا ٩٠٠ ههزار بهرمیل نهوت، بهشێوهی بهڵگهی سێڵف، بۆ خهڵكی ئێران بینیوه‌. ئهم كڵاوبهردارییهی دهوڵهتیش، كهسانێك كهپهزمهندهیهكیان بۆ ژیانی خۆیان كۆكردبۆوه، تهجروبهیان كرد و لهگهڵ زهرهر و زیانی زۆر بهرهوڕوو بوونهوهو ئیتر فریوی ئهم تاكتیكهی ڕژیم ناخۆن.

بهڵام بهلای ڕووحانییهوهكهسهردهمی دهسهڵاتهكهی دوو سێ مانگ پاش دهستپێكی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ دێت، گرینگ نییهكهگهڵاڵهی بوودجهی ساڵی داهاتوو واقعییهیان بێبنهما. لهبهر ئهوهیكهدهزانێ لهپێناو سیاسهتی یهكدهست كردنهوهدا، ئهگهری زۆرهكهباڵی ئۆسوولگهرای توندڕهو و سپای پاسداران، پۆستی سهرۆك كۆماریش، لهنومایشی ههڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا، بگرنهدهست. ڕووحانی و تیمهكهی پێی خۆشحاڵ دهبن كهئهوانیش ههر وهك خۆیان، بهرهوڕووی شكست و ناكارامهیی ببنهوه‌.

بۆ كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێران، ههر دوو باڵی ئهم ڕژیمهدژهمرۆییه، دوژمن بهحیساب دێن. هیچ كامیان بیر لهباشتر كردنی باروودۆخی ژیانی خهڵك ناكهنهوه‌. دهسهڵاتدارانی ڕژیمی جههل و جهنایهتی ئیسلامی، بهشێكی ههرهزۆری ئیمكاناتی ماڵی ئێران دهكهنهههزینهی مانهوه ودرێژهی دهسهڵاتهنهكبهت بارهكهیان. ههر دوو باڵی ڕژیم لهتهرخان كردنی بێ ئهملا و ئهولای بوودجهی ههرچی زیاتر بۆ پهرهپێدانی كلتووری پرتووكاو و كۆنهپهرستی و دواكهوتوویی ئیسلامی و پهرهپێدان و زیاتر كردنی ئامراز و هێزی سهركوت، هاودهنگن. بهڵام ئایا كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش و ستهملێكراوی ئێران، دهتوانن لهوهزیاتر سێبهری ئهم ڕژیمهگهندهڵه،بهسهر ژیانی خۆیانهوهتهحهمول بكهن؟ یان بههاتنهمهیدانی ڕێكخراو و یهكگرتوو و ئامانجداریان، بارگهو بنهی ئهم دهسهڵاتهسهرتاپێ گهندهڵه، تێكهوهدهپێچن.