کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی كرێكاریی ١٩١٧ی ڕووسیه‌

october

ئهمڕۆ شهممه٧ی نوامبر بهرابهر لهگهڵ ١٧ی مانگی خهزهڵوهر، ساڵهوهگهڕی شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیهیه‌. ١٠٣ ساڵ لهمهوبهر لهوهها ڕۆژێكدا، لهحاڵێكدا كهشهڕی یهكهمی جیهانی كهلهلایهن هێزهئیمپریالیستهكانی ڕهقیب، لهسهر نوێ كردنهوهی دابهشكاریی جیهان ههڵگیرسابوو و مرۆڤایهتیی لهگهڵ بهربهریهتێكی تازهبهرهوڕوو كردبۆوه، چینی كرێكار و جهماوهری زهحمهتكێش لهڕووسیهبهڕێبهری و ڕێكخهریی حیزبی بۆلشویك، لهدرێژهی دوو دهیهخهباتی سهخت و خوێناویدا، نهتهنیا دیكتاتۆریی تێزار، بهڵكوو دهزگای دهوڵهتی و سیاسی سهرمایهداریی زاڵیان ڕووخاند و دهسهڵاتی كرێكاران و ههژاران و چهوساوهكانیان لهڕووسیهجێگیر كرد.

شۆڕشی ڕووسیهلهدوو قۆناغدا بهسهرهنجام گهیشت. سهرهتا لهمانگی فێوریهی ١٩١٧ پاش كۆمهڵێك مانگرتن، خۆپیشاندان و تێكههڵچوون، نیكۆلای دووههم، دوایین تێزاڕی ڕووسیهلهسهر كار لاچوو و دهوڵهتێكی كاتی لهژێر چاوهدێریی گێئۆركی لووف و ئهلێكساندر كێرنێسكی پێكهات. زۆربهی ئهندامانی دهوڵهتی كاتی، سهر بهلایهنی مۆنشویكی حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی كرێكاریی ڕووسیهبوون. بهڵام ئهم دهسهڵاتهكاتییهنهیتوانی تاكهدهسهڵاتی خۆی بهسهر ڕووسیهدا زاڵ كات. لهئاكامدا هاوسهنگییهكی هێزی دوو لایهنهبهسهر كۆمهڵگای ڕووسهدا زاڵ بوو. دهوڵهتی كاتی لهسهرهوهحكوومهتی دهكرد و شۆراكانیش بهڕێوهبهریی كۆمهڵگایان لهخوارهوهبهدهستهوهگرتبوو. لهمانگی ئاوریلی ههمان ساڵداوێلادیمیر لێنینڕێبهری حیزبی بۆلشویك كهپێشتر دووخرابۆوه، گهڕایهوهبۆ ڕووسیه‌. بۆلشویكهكان بهڕێبهریی لێنین، گهلێك درووشمی وهكئاشتیی خێرا، ههموو دهسهڵات بكهوێتهدهست شۆراكان، كۆنتڕۆڵی كرێكاریی كارخانهكانیان هێنایهگۆڕێ و ڕایانگهیاند كه‌ “زهوی هی ئهو كهسهیهكهكاری لهسهر دهكات“. دهوڵهتی كاتی دژبهم درووشمانهبوو. بهڵام ئهم درووشمانهبهرهبهرهگشتگیر بوون. شارهكانی سهن پێتێرزبۆرگ و مۆسكۆ، ببوونهناوهندی گهرمی شۆڕش و هاوكات لهگوندهكانیش زهوی لهكۆنتڕۆڵی زهمیندارهگهورهكان هاتبووهدهرێ و وهرزێران زهوییهكانیان لهنێوان خۆیاندا دابهش كردبوو. بهمجۆرهبهستێنهكۆمهڵایهتیهكان بۆ شۆڕشێكی دیكهو زهوت كردنی دهسهڵاتی سیاسی لهلایهن چینی كرێكار، بهڕێبهریی حیزبی بۆلشویك، دابین كرا. لێنین پاش گهڕانهوهی لهتهبعید، دهستبهجێ، پلاتفۆرمی حیزبی بۆلشویكی بۆ قۆناغی دووههمی شۆڕشی ڕووسیه، كهمتمانهپێكراوترین بهڵگهی ڕاپهڕینی شۆڕشگێڕانهیهلهسهدهی ٢٠دا، لهژێر ناویتێزهكانی ئاوریلبڵاو كردهوه‌.

ڕۆژی ٦ی نوامبر و لهسهروبهندی دهستپێكی كۆنگرهی دووههمی شۆراكاندا، بهپێشنیاری لێنین، ڕاپهڕینی كرێكاران و سهربازانی هێزی دهریایی بۆ ڕووخاندنی دهوڵهتی كاتی و پێدانی گشت دهسهڵات بهشۆراكان، دهستیپێكرد. لهوڵام بهم بانگهوازهی حیزبی بۆلشویك بۆ ڕاپهڕین، ئیدارهدهوڵهتیهكان و كۆشكی زستانیی، شوێنی نیشتهجێ بوونی دهوڵهتی كاتی، گهمارۆ دران. ڕۆژی دواتر واته٧ی نوامبر، لهڕۆژێكی وهك ئهمڕۆدا، ههم كۆشكی زستانی و ههم دهوڵهتی كاتی ڕووخان و كرنێسكی ههڵات. ههر ئهو شهوهگۆنگرهی دووههمی شۆراكان بهڕێوهچوو كهپتر له٤٠٠ نوێنهر تێیدا بهشدار بوون. كاتژمێر ١٠ی بهیانی، پهیامی كۆنگرهڕووبههاووڵاتییانی ڕووسیهبڵاوكراوه‌. له پهیامهكهدا هاتبوو: “دهوڵهتی كاتی ڕووخا. شۆراكان دهسهڵاتی دهوڵتییان بهدهستهوهگرتووه‌. بژی شۆڕشی كرێكاران، سهربازان، وهرزێران“. ڕۆژی ٧ی مانگی نوامبری ساڵی ١٩١٧ (بهڕۆژمێری ڕووسی ٢٥ی ئۆكتۆبر)، وهك ڕۆژی سهركهوتنی شۆڕشی كرێكاری لهڕووسیه، لهمێژوودا تۆمار كرا. واتهشۆڕشێك كهڕوودان و گۆڕانكاریهكانی دواتری، مهسیری مێژووی سهدهی بیستهمی دیاری كرد.

شۆڕشی ئۆكتۆبر، شۆڕشی بهرهی چهوساوهكان دژبهنیزامی كۆیلهتیی مزدیی سهمایهداری، شۆڕشی بهشێك له چینی كرێكاری جیهانی بوو كهچهرخهكانی بهرههمهێنانی كۆمهڵگای مرۆڤایهتی بهدهستی بهتوانای ئهو ههڵدهسووڕا، و لهههمان حاڵدا ههموو میحنهت و ئازارهكان لهسهر شانی قورساییان دهكرد.

شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیهبۆ دووههمین جار لهمێژوودا و پاش كۆمۆنی پاریس لهساڵی ١٨٧١، وهك یهكهمی شۆڕشین كرێكاری بهدرووشمیههموو دهسهڵات بكهوێتهدهست شۆراكانچینی كرێكاری ئهم وڵاتهی بردهناو جهرگهی دهسهڵاتی سیاسیهوه‌. دهسهڵاتی شۆراكان دهستبهجێ خاوهنداریهتی تایبهتی بهسهر زهویهوهههڵوهشاندهوهو زهویی مالیك و دهوڵهت و كلیسای كرد بهمڵكی گشتی و خستییهئیختیار ههموو زهحمهتكێشانهوه‌. دهسهڵاتی شۆرایی كرێكاران، دهستبهجێ، بهرابهریی كامڵی مافی ژن و پیاوی لهههموو بوارهكانی وهك ئابووری، كۆمهڵایهتی و بنهماڵهیی بهیاسا دهرهێنا و ئایینی بهتهواوی لهدهوڵهت جیا كردهوهو دهستی كلیسای لهكاروباری دهوڵهتی و لهوانهلهپهروهردهو بارهێنان دا، بهیهكجاری كورت كردهوه‌. شۆڕشی كرێكاری ڕووسیه، مافی دیاری كردنی چارهنووسی نهتهوهكانی لهم وڵاتهدا وهدی هێنا.

ئهم شۆڕشهزهربهیهكی جیدیی لهنیزامی جیهانیی سهرمایهداری دا و لهلایهكهوهڕق و نهفرهتی گشت سهرمایهداران و دهوڵهتهكانیان و دوژمنانهترین كاردانهی ئهوانی لێكهوتهوهو لهلایهكی دیكهشهوه، شهپۆلی بهتهوژمی عهداڵهت و ئازادیخوازیی، لهسهرتاسهری گۆی زهوی، وهڕێخست. كاریگهریهكانی شۆڕشی كرێكاریی ١٩١٧ی ڕووسیهلهجیهاندا تا ڕادهیهك بوو كهبورژوازیی ڕۆژئاوا لهترسی دووپات بوونهوهی ئهم شۆڕشه، دهستی دایهڕێفۆرم گهلێكی وهك مافی دهنگدانی گشتی بۆ ههمووان بهتایبهت بۆ ژنان، بێبهرامبهر ڕاگهیاندنی پهروهردهو بارهێنان بۆ گشت منداڵان، پهسند كردنی مافی بیمهو خانهنشینی بۆ بهساڵاچوان و هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار بۆ ٨ سهعات. شۆڕشی كرێكاری ڕووسیهكاریگهریی مهزنی لهسهر خهباتی ڕزگاری بهخشی جهماوهری ستهملێكراو دانا و خۆی بهڵگهیهكی زیندوو بوو لهوهیكهبهرژهوهندی چینی كرێكار، لهمانهوهی هیچ جۆره ستهم و نابهرابهریهكدا نییهو پهیگیرترین پێشڕهوی ڕێگای ڕزگارییهدژبهگشت ستهم و نابهرابهرییهكان. لهساڵی ١٩٢٢دا یهكییهتیی سۆڤیهت، لهپێكهوهپهیوهست بوونی خۆبهخشانهی نهتهوهغهیرهڕووسهكان پێكهات. بێگومان، بههۆی ئهم دهستكهوتانهوهیهكهسهرجهم ئهو مێژوونووسانهی كهویژدان و قهڵهمی خۆیان بهنیزامی سهرمایهداری نهفرۆشتووه، دان بهوهدادهنێن كهشۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه، گهورهترین خاڵی وهرچهرخانی ههموو مێژووی مرۆڤ بووه‌. هیچ گۆشهیهك لهم جیهانه‌‌دا نییهكهبهجۆرێك ئهم ڕووداوهمهزنهكۆمهڵایهتی و سیاسییه، كاریگهریی لهسهر دانهنابێ.

حكوومهتی كرێكاریی ڕووسیه، بههیمهتی ملیۆنان مرۆڤ كهتا دۆینێ سووكایهتییان پێدهكرا و مافهكانیان پێشێل دهكرا و وهك كۆیلهی سهرمایهكاریان پێ دهكرا، هیوای ڕزگاریی لهناو دڵی سهدان ملیۆن كرێكار و زهحمهتكێش و ستهملێكراوی سهرتاسهری جیهان، زیندوو كردبۆوه‌. ئهم سهركهوتنهسهرهتاییه، كهسۆسیالیسمی زانستی، چرای ڕێنمای بوو، بهفیداكاری و گیانبازیی بێ وێنهلهمێژوودا، مسۆگهر بوو. بهدهر لهوهیكهحكوومهتی كرێكاری لهقۆناغهكانی دواتردا تووشی چ چارهنووسێك بوو، تهنانهت ههر لهو ئاستهشدا خۆی خاڵێكی وهرچهرخانی مهزن بوو لهمێژووی مرۆڤدا.

ههم سهركهوتن و ههم پرۆسهی شكستی سۆڕشی كرێكاری لهڕووسیه، ههڵگری گهلێك دهرس و ئهزموونی بهنرخهكهدهتوانێ ڕێگای خهباتی چینایهتی و شۆڕشی كرێكاران لهئێران و جیهان، لهههموو بوارهكانی خهبات دژبهبهربهریهتی زاڵ بهسهر مرۆڤایهتی ئهمڕۆ، درێژهببهخشێت و بهپشت بهستن بههێزی وشیار و ڕێكخراو، ڕێگای گهیتشن بهسۆسیالیسم، خۆشتر و كورت تر كاتهوه‌.