سه‌رپه‌ره‌ستی ئیداری ئاو و ئاوه‌ڕۆی مه‌هاباد له وتووێژێك له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆ ڕایگه‌یاند: دانیشتووانی ٢١ گوندی به‌شی خه‌لیفان و ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد، له‌گه‌ڵ كێشه ئاوی خواردنه‌وه و جیربهندی ئاو به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ناوبراو، به سه‌رنج دان به كه‌مبوونی ڕێژه‌ی بارینی باران له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، له ئێستادا ئاوی خواردنه‌وه‌ی ٢٠ گوندی ئه‌م شارستانه جیره‌به‌ندی كراوه و دابین كردنی ئاوی گوندی “باین ده‌ڕه”ش له‌ڕێگه‌ی تانكێرهوه ئه‌نجام ده‌درێت. پێویسته بوترێ كه گه‌یاندنی ئاو له‌ڕێگه‌ی تانكێرهوه به تایبه‌ت له‌م كاته‌ی ئێستادا كه ویرووسی كۆرۆنا بڵاوبووته‌وه ستاندارد و بێهداشتی نییه و ئه‌گه‌ری تووش بوونی هاووڵاتییان به‌م ویرووسه له‌ئارا دایه و گیانیان له‌مه‌ترسی دایه.