به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: به‌هۆی نه‌ناردنی سه‌همییه ئاردی نانواییه‌كان و گرانبوونی نرخی نان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر نانواییه‌كانی كه‌ره‌ج، ورمێ و بۆكان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به هۆی نه‌ناردنی سه‌همییه‌ی ئارد، نانواییه‌كانی شاری كه‌ره‌ج ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی ئه‌مشاره له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی نان به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه نانواییه‌كانی ورمێه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. شایانی باسه، خاوه‌ن نانواییه‌كانی شاری بۆكانیش به‌هۆی كه‌مبوونی ئارد و گران بوونی نرخی نان، كاره‌كانیان ته‌عتیل كردووه و مانیان گرتووه.