به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حه‌وت هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌وت هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “ئه‌بووبه‌كر عه‌بدی، بێهرووز بایه‌زیدی، كه‌یوان شوانی، ئه‌سكه‌نده‌ر سه‌یدمحه‌ممه‌دپوور، ئه‌بووبه‌كر به‌لال، ڕه‌حمان تابش و سه‌عید تابناك”، كه پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كراون. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه له ماوه‌ی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٥ و ١٦ی پووشپه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.