ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەسعەد نۆدشەیی” بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “تەتە”ی هەورامان بریندار کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه و کراوه‌ته ئامانج. شایانی باسه، “ئەسعەد نۆدشەیی” پاش ئەو ڕووداوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی و دوای چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانە مەرەخەس کراوە.