کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆتایی مانگرتن له‌ خواردنی عادڵ  مۆكه‌ڕه‌م له‌ زیندانی ورمێ

كۆتایی مانگرتن له‌ خواردنی عادڵ مۆكه‌ڕه‌م له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “عادڵ موکەڕەم” به‌ندكراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر، لەسەر بەڵێنیی بەرپرسانی زیندان بۆ پێڕاگەیشتن بە په‌روه‌نده‌كه‌ی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دادوەری چاوەدێری زیندان، بەرپرسی زیندان، ناوەندە ئەمنییەتی و کارناسیی په‌روه‌نده‌كه‌ی، بەڵێنیی پێڕاگەیشتن بە په‌روه‌نده‌ی “عادڵ موکەڕەم”یان داوە. شایانی باسه‌، “عادڵ موكەرەم” ڕایگەیاندووە: لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەی سه‌رله‌نوێی ده‌ست ده‌داته‌وه‌ مانگرتن له‌ خواردن. عادڵ مۆكه‌ڕه‌م پاش کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی لە ژووری تاکەکەسی بۆ بەندی به‌ندكراوانی سیاسیی ورمێ ڕاگوێزراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە نادیاربوونی چارەنووسی لە زیندان، بە دوورینی لێوەکانی مانی له‌ خواردن گرتبوو.