ڕاپۆرته‌كان له شاری سه‌رده‌شت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌مشاره به ناوی “دارا ڕەشیدی” تەمەن ٤٨ ساڵ، بە تۆمەتی “ئەندام بوون و هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن دادگاوە پێداچوونەوە، حوکمی ٧ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ ده‌ركراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو لە ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌وه دەستبەسەر و مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە دادگای ڕژیم له شاری سه‌رده‌شت، به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر بە هەمان تۆمەت به حەوت ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.