ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کە بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە نادیاربوونی بارودۆخی مانی لە خواردن گرتبوو، گوازتراوهتهوه بۆ ژووری تاکەکەسیی ئهم زیندانه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر “عادڵ موکەڕەم” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە زیندان بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە. شایانی باسه، ناوبراو ئێوارەی هەمان ڕۆژ لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێوە لە حاڵێکدا لێوەکانی دووریبووە بۆ ژووری تاکەکەسی گوزراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە. جێگهی ئاماژهیه، عادڵ موکەڕەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ورمێ، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە سنووری شاری خۆی لە لایەن حکوومەتی تورکییهوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ زیندانی ناوهندی خۆی و دواجار بۆ زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە.