به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، ورمێ و كامیاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “مێراو”ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە ناوەکانی “کەیهان شیرینی” تەمەن ٢١ ساڵ و “بەهرام قاسمی” تەمەن ٣٥ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوینی نادیار گوازراونەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “تەختی زەنگی” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “رۆستەم ئیبراهیمی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌کی خەڵکی دزەی مەرگەوەری ورمێ بە ناوی “شەهریار پورعەلی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسیان هه‌تا ئێستا هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.