به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ و به ناوی “شه‌هریار پوورعه‌لی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شه‌هریار پوورعه‌لی” ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵیش له‌كاتی كۆڵبه‌ری له به‌رزاییه‌كانی سنووری ورمێ له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرابوو.