ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان و پیرانشار به ناوه‌كانی “میلاد وه‌یسی”، “عه‌بدول په‌رته‌و” و “سه‌ردار مینه‌پوور” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، “میلاد وەیسی” دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه، هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “وەیسی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان هه‌روا بێ‌ئاکام ماوەتەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه و به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان به ناوی “عه‌بدول په‌رته‌و” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره كراوه. هەروەها، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەردا مینەپوور” كه له ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانه‌وه لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.