به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئۆستانی لوڕستان کە بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” ده‌ستبه‌سه‌ر و ئەو حوکمەی بە سەردا سەپابوو، له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره جێبەجێ کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئۆستانی لوڕستان بە ناوی “سەعید بلووری” لە زیندانی ناوه‌ندی شاری ئەلیگوودەرز جێبەجێ کراوە. هاوكات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگەیاندووە: “سەعیدبلووری” لە ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەواڵی لەسێدارەدانی سەعیدبلووری هەتا ئێستا لە میدیاكان و سەرچاوە فەرمییەکانی ڕژیمه‌وه بڵاو نەکراوەتەوە.