ڕاپۆرته‌كان له شاری مه‌هاباد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌مشاره، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌هاباد ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی پێنج مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه.