ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی “جه‌هادی نه‌سر”ی كرماشان و كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی باخچه‌ی ساوایان له‌مشاره، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی “جه‌هادی نه‌سر”ی كرماشان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ١٠ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی باخچه‌ی ساوایان، به‌دوای ته‌عتیلی بوونی چه‌ندین مانگه‌ی ئه‌م مه‌هدی كوده‌كانه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له‌ئاست پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت لێیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.