موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خهڵكی كهلاردهشت لە زیندانی ئێڤین، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی “تاڵقانی”ی تاران به مهبهستی پشکنینی پزیشکی لە سەر داوای دوکتورەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، پێشتر پزیشکەکان ڕایانگەیاندبوو کە ناوبراو دەبێ بە زووترین کات نەشتەرگەریی هموروئیدی بۆ بکرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو زیندانییە بۆ نەشتەرگەرییەکەی هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتبوو. ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، “موژگان کاووسی” بۆ جێبەجێکردنی نەشتەرگەری، لە زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی “تاڵقانیـ”ـی تاران کرابوو، بەڵام تەنیا پشکنینی بۆ ئهنجام درابوو. جێگهی ئاماژهیه، “موژگان كاووسی” ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانی لهوانه، “مەرەخەسی و هەڵاواردنی ڕەگەزی”، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی مانی لە خواردن گرتبوو.