به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “هوشمه‌ند عەلیپوور”، بەندکراوی سیاسی کە حه‌فته‌ی ڕابردووی دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی سێدارەکەی دادگایی کرابوو، حوکمی ٣٨ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان دانیشتنی دادگای هوشمه‌ند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی لە لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری سنە بەڕێوەچوو و ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر بە فەرمی حوكمه‌كه‌ی پێی ڕاگەیەندرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هوشمه‌ند عه‌لیپوور ماوەی ٢٧ مانگە لە زیندان ڕاگیراوه و چاوەڕوان دەکرێت کە ناوبراو ساڵی دیکە و دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد بکرێت. هوشمه‌ند عەلیپوور کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای ئه‌مشاره بە تۆمەتی “ئەندامبوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.