بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی تاسڵوجە – سلێمانی چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، ئۆتۆمبێلێک كه هه‌ڵگری ٨ سه‌رنشین بووه بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستوونی کارەبادا کێشاوە و به‌هۆیه‌وه چوار منداڵ و تازه‌لاو كه تەمەنیان پێنج ساڵان، هەشت ساڵان، نۆ ساڵان و ١٥ ساڵان بووە، گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.
