کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

ئازادكرانی دوو هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس 2

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی سنە و سەوڵاوا کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد کران.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “فەرزاد حسێنی”، خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سەوڵاوا بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورسی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کراوە. فەرزاد حسێنی ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو. هه‌روه‌ها “ئەفشین شەیخولئیسلامی وەتەنی”، خەڵکی شاری سنە دوای نزیکەی ٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ئەفشین شەیخولئیسلامی چالاکی سیاسی و خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کرابوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی دووشه‌ممە ٣١ی خەرمانان هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “ئەرکان عەلیزادە” تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ بەندی سیاسی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ گوازراوەتەوە.