کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی چوار هاووڵاتیی مه‌هابادی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران

كوژرانی چوار هاووڵاتیی مه‌هابادی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزەکانی سپای پاسداران پاش راوەدوونانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک شاری مەهاباد، جیپەکەیان دایە بەر گولەی ئارپی جی و به‌هۆیه‌وه‌ چوار سەرنشینەکه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی “کۆنەدێ” هەڵکەوتوو لە سەر جادەی “مەهاباد ـــ سەردەشت”، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپیان بە “ئار پی جی” کردووەتە ئامانج. شایانی باسه‌، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هەر چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا ته‌نیا ناوی کەسێکیان بە ناوی “خدر بایزیدی” دانیشتووی میراوای بۆکان، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.