کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی پێنج كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

قوربانی بوونی پێنج كۆڵبه‌ر له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی و سه‌وڵاوای سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و مه‌ریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی برینداربوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون. ناوی سێ کەس لەو چوار کۆڵبەرە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون “ئایەت خودادادی”، “هیدایەت” و “نامدار” ڕاگەیەندراوە. شایانی باسه‌، ئەو چوار کۆڵبەرە کە هەموویان بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شەوی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی “ڕەزاو” سەر بە سەوڵاوا به‌ناوی “کاوە عەبدی” تەمەن ٢٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە ملەی تەتە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو. هه‌ر به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا ١٢٨ كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی ئێران و توركییه‌ له‌ سه‌ر سنووره‌كان ته‌قه‌یان لێ كراوه‌ و یان كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر مین و له‌ ئاكامدا، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.