کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی دەڕەشار و سنە لەکاتی کار کردن بە هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لە دەست داوە.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خه‌رمانان، کرێکارێکی  شاره‌داریی خەڵکی دەڕەشەری سه‌ر به‌ ئۆستانی ئیلام بە ناوی “یەدوڵڵا شنوودی” لە کاتی کارکردن و خاوێنکردنەوەی سەرشەقام بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “شیان” سەر بە شاری سنە به‌ ناوی “عەبدولعەزیز عەباسی” تەمەن ٤٣ ساڵ لە کاتی کۆکردنەوە و شارۆی گوێز بە هۆی بەربوونەوە لە دارگوێز گیانی لە دەست داوە.